" تیمێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبون لە بەڕێزان: د. ڕاستی دڵشاد ، م. پێشەوا جەمال، د. بڕوا سەردار، د. سۆران صباح، م. لادێ سەردار و ک. غازی عمر توانیان پرۆژەیەکی بەکارخستن بە بودجەی زیاتر لە ٨٠،٠٠٠ دۆلار- هەشتا هەزار دۆلارکە لەلایەن رێکخراوی (UNIDO) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی یابان بۆ زانکۆی کۆیە دەستەبەر بکەن. پڕۆژەکە تا ٣١/ ٣ بەردەوام دەبێت و کەتیایدا ٦٠ کەسی دانیشتوی قەزای کۆیە و خاوەن بیرۆکە ڕاهێنانیان پێدەکرێت بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژلەسەر دارێشتنی پلانی بزنز و دواتر ١٥ باشترین بیرۆکە خەڵاتی ماددی دەکرێن لەڕێگەی دابینکردنی کەل و پەلی پێویست بە بەرزترین بری ٢٠٠٠دۆلار-دوو هەزار دۆلار." |
FHSS EVENTS >