FHSS EVENTS‎ > ‎

وانه‌یه‌كی پراكتیكی بۆ خوێندكارانی قۆناغی چوار پێشكه‌ش كرا

posted May 5, 2017, 4:57 PM by Hezha Hewa Taher   [ updated May 5, 2017, 5:05 PM ]
به‌ هه‌وڵ و ماندوبوونی به‌رێز (پ.ی.د.سامان عبدالله) سه‌رۆكی به‌شی قانون  وانه‌یه‌كی پراكتیكی بۆ خویندكارانی قۆناغی چواری به‌شی قانون له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌تاوانه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامدرا .
به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان  (م.ی.نه‌رمین عبدالرزق ) و (م.ی.هێژاهیوا) مامۆستا له‌ به‌شی قانون ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2017/5/4 وانیه‌كی پراكتیكی له‌ژێر ناونیشانی (چۆنیه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تاوان )له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌تاوانه‌كانی هه‌رێم  سازكرا ، ئامانجیش له‌و وانه‌ پراكتیكیه‌ بریتی بوو له‌ پراكتیزه‌ كردنی وانه‌كان و زیاتر شاره‌زابوونی خوێندكاران بوو له‌ وانه‌ تیۆریه‌كان .
 ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ له‌م وانه‌ پراكتیكیه‌ چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ پراكتیزه‌ كران  له‌وانه‌ (چۆنیه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شانۆیی تاوان - مسرح الجريمة - ، چۆنیه‌تی گه‌ران به‌دوای ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌وا له‌ڕیگای هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن، ده‌رونزانی تاوانكاری - علم النفس الجنائی ) پاشانیش هه‌وڵدرا كه‌وا خوێندكاران ئه‌و تاقیگانه‌ ببینن كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڵگه‌تاوانان بونیان هه‌یه‌ و پاشانیش به‌ووردی ڕۆڵی ئه‌و تاقیگانه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران باس كرا.









Comments