ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه
رێكه‌وتی 12-تشرينى دووەمى 2018 له هۆلى سمينار لە فاكەلتى زانستە مرۆڤايەتى و
كۆمەلايەتييەكان – زانكۆى كۆيە وۆرك شۆپێكی هاوبه‌شی نێوان بەشى ژمێريارى زانكۆى كۆيە و زانكۆى سەڵاحەدين
بەڕێوەچوو به ناونیشانی :
پراكتيزەكردنى پیوه‌ره‌كانی ژمێريارى نێودەوڵەتى پالپشت بە بڕيارى ئەنجومەنى پيشەى عيراقى (كێشه و به‌ربه‌ست وە چارەسەرە پێشنياركراوەكان)
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌نجامدانی ئه‌و وۆرك شۆپه بریتی یه له ناساندنی پێوه‌ره‌كانی ژمێریاری نێوده‌وڵه‌تی و چۆنیه‌تی جێ به‌جێ كردنی له عیراق، به تایبه‌ت پێوه‌ره‌كانی (1 و 8) له كاتی ده‌رهێنانی ژمێره‌ی كۆتایی (الحسابات الختامية) له كۆتایی ساڵی دارایی ، وه‌هه‌روه‌ها گرنگی وۆركشۆپه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ گرنگی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی باسیان لێوه‌كراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژمێریاری رۆڵێكی گرنگی هه‌یه له ئاماده‌كردنی زانیاری ژمێریاری به‌پێ ی جێ به‌جێ كردنی پێوه‌ره‌كانی ژمێریاری نیوده‌وله‌تی IAS-IFRS كه یارمه‌تی ده‌ره بۆگشت لایه‌نه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ بڕیاردان |
FHSS EVENTS >